Erbil 22°C یەکشەممە 20 نیسان 22:01

ئەمڕۆ پێشمەرگە ئۆپەڕاسیۆنی لە چیای قەرەچووخ و كەندیناوە ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئۆپەڕاسیۆنێكی كێوماڵكردنی لە سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەكانی كەندێناوە ئەنجام دا.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "بە مەبەستی دڵنیابوون لە نەهێشتنی مۆڵگە و جموجۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەکە، ئەمڕۆ یەكشەممە لیوای 18ی پیادە کاتژمێر 08:00ی بەیانی لە سنوری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەکانی کەندێناوە، هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان ئەنجام دا".

راشیگەیاند "گومان دەکرا چەکدارانی داعش جموجۆڵیان هەبێت لە ناوچەكانی سنووری چیای قەرەچووخ و دەشتاییەكانی كەندیناوە".

هەروەها رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی ناوچەكان کێوماڵ و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا".

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا كە ئۆپەڕاسیۆنەكە کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆ کۆتایی هات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.