بە هۆی هێرشێکی چەکداری لە شاری سیتینە وڵاتی قەرەداغ (مۆنتێنێگرۆ)، بە لایەنی کەم حەوت کەس کوژران.
لە ڕاگەیاندراوێکی پۆلیسی قەرەداغ'دا هاتووە، ئەمڕۆ کەسێکی تەمەن 45 ساڵ لە ناوچەی باجیجە سەر بە شاری سیتینە باکووری وڵات، تەقەی لە کۆمەڵە کەسێک کردووە و دواتر ڕای کردووە.
پۆلیس داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردووە کە ئارام بگرن و لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا بڵاو بووەتەوە، بە هۆی هێرشەکە بە لایەنی کەم حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئەو میدیایانە، لە ناو کوژراوەکان، دوویان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵانە و ڕووداوەکەش بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە ناو باڕێکدا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.