لە ماوەی 10 رۆژی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی ساڵی نوێ لە پردی دەلال، نزیكەی 120 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان كرد، تەنیا شەوی سەری ساڵ نزیكەی 50 هەزار گەشتیار لە ئاهەنگەكە ئامادەبوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ رایگەیاند: لە ماوەی 10 رۆژی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی ساڵی نوێ لە 21/12/2024 تاكو 31/12/2024 لە گۆڕەپانی پردی دەلال، نزیكەی لە 120 هەزار سەردانیكەر و گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان كرد.
راشیگەیاند: لە دوواین شەوی ئاهەنگی سەری ساڵ نزیكەی 50 هەزار كەس ئامادەی ئاهەنگەكە بوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ ئاماژەی بەوەش دا كە هەر 10 رۆژی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی ساڵی نوێ بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.