Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

دوایین ئاماری بریندار و كوژراوان لە رووداوەكەی نیوئۆڕلەنز لە ئەمەریكا

کوردستان TV
100%

لە شاری نیوئۆڕلەنز لە وڵاتی ئەمەریكا، بارهەڵگرێك چووەتە ناو ئاپۆڕای خەڵك و خۆی كێشاوە بە چەند كەسێك، لە ئەنجامدا 10 كەس كوژراون و 30 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە كاتێكدا خەڵك خەریكی ئاهەنگگێڕان بوون بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2025، شوفێری بارهەڵگرێك بە خێراییەكی زۆر چووەتە نێو شوێنێكی گەشیاری لە شاری نیوئۆڕلەنز و خۆی كێشاوە بە چەندان خەڵك.

دواتریش شوفێرەكە هاتۆتە خوارەوە و بە چەك تەقەی لە هەموو ئەو كەسانە كردووە كە لە شوێنەكەدا نزیك بوونە.

میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە: لە ئەنجامی رووداوەكە 10 كەس كوژراون و 30 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە كۆتاییشدا پۆلیس تەقەی لە شوفێرەكە كردووە و كوشتوویانە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.