Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

هەولێر …ئاماری منداڵانی لەدایکبووی ئەمساڵ خرایە روو

کوردستان TV
100%


ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 1.1.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری دکتۆر دلۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، نەخۆشخانەی لەدایکبوونی بەسەرکردەوەو لەلایەن دکتۆرە شادان حەیدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری و پزیشک و پەرستاران پێشوازی کرا.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا ئاماری منداڵانی لە دایکبووی ساڵی پارو ئەمساڵی 2025 خرایە روو کە تاوەکو 12 نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە گەیشتە 31 منداڵ لە کورو کچان، کە بەشێوەی سروشتی و نەشتەگەری لەدایکبوون.

پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ ئاراستەی ئامادەبووان بە تایبەتی ئەو دایکانەی لە ساڵی نوێدا وچەیان ناوەتەوە کرد، هاوکات دەستخۆشی لە ستافی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵان کرد، کە ماندوو نەناسانە شەونخونی دەکەن لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە دایکان و منداڵان، هەر بەو بۆنەیەوە پارێزگاری هەولێر وێرای هیوای تەندورستی باش بۆ کۆرپەکان و دایکانیان، دیاری تایبەتی بەسەر دایکاندا دابەشکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.