Erbil 2°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 22:21

سوودانی ئەمڕۆ سەردانی ئێران ناكات

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی میدیایی نزیك لە دەسەڵاتی ئێران ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی تاران ناكات.

ئاژانسی (میهر) لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای ئێرانییەوە بڵاوی كردەوە: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سەردانی تاران ناكات.

بڵاویشی كردەوە: ئەو دەنگوباسانەی لەبارەی سەردانەكەی سوودانی بۆ ئێران بڵاوكراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە.

میدیاكانی عێراق دوێنێ دووشەممە لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵا ئاشكرایان كرد كە ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران.

بڵاویشیان كردەوە: سوودانی لە سەردانەكەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران كۆ دەبێەتەوە و تاوتوێی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و تەواوی ناوچەكە دەكەن.

ئاماژە بەوەشدرابوو كە دوای سەردانەكەی تاران، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی قەتەڕیش دەكات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.