ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان، كەسێك گیانی لەدەست دا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.
رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلێ جۆری تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا پیکئاب لە بەرامبەر گوندی لەواوان لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان كەوتەوە.
لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوەكە کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی دیكەش برینداربوون.
بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە شارەدێی باوەنوڕ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی رووداوەكە ئاماژەی بەوە دا كە لەلایەن تیمەكانیانەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.