بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پرسەنامەیەك بەهۆی كۆچی دوایی نووسەری دیاری كورد دكتۆر كەمال غەمبار بڵاو كردەوە.
بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی لە پرسەنامەكەدا رایگەیاند "بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆر کەمال غەمبار)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەین".
راشیگەیاند "له خودای گهوره داواكارین ئارامی و دڵنهوایی بهههموو لایهك ببهخشێت و گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات".
لە پرسەنامەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە " دكتۆر کەمال غەمبار کەسایەتییەکی ڕووناکبیر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر و نووسەرێکی دیار بوو، لەنێو کایەی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبوو".
بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی هەروەها رایگەیاند "دكتۆر كەمال غەمبار تەمەنێکی پڕ لە بەرهەم و بەخششی بۆ خزمەتکردنی بواری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕان تەرخان کردبوو و کار و بەرهەمەکانی بەرز دەنرخێنین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.