Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:45

ژمارەی پەنابەران لەسەر ئاستی جیهان بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی كاروباری پەنابەران لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دوایین ئاماری ژمارەی پەنابەرانی لەسەر ئاستی جیهان بڵاو كردەوە، رایدەگەیەنێت كە بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە وڵاتان ژمارەی پەنابەرانی زیاد كردووە.

پیتەر رۆنشترۆت بەڕێوەبەری كۆمیسیۆنی كاروباری پەنابەران رایگەیاند: ئێستا كە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2024 نزیك دەبینەوە، ژمارەی پەنابەران لەسەر ئاستی جیهان بۆ 122 ملیۆن كەس بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە ساڵی 2023 ژمارەی پەنابەران لەسەر ئاستی جیهان 117.4 ملیۆن كەس بووە.

هەروەها رایگەیاند: هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی پەنابەران لە ساڵی 2024 بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە هەریەك لە وڵاتانی فەڵەستین و سووریا و لوبنان و سوودان و كۆنگۆ و میانمار بووە.

بەڕێوەبەری كۆمیسیۆنی كاروباری پەنابەران لە نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەش دا كە سەرەڕای زۆری ژمارەی پەنابەران، بەڵام مرۆڤ هەمیشە هیوای بە ئاسایش و داهاتوو هەیە، ئەوانیش وەك نەتەوەیەكگرتووەكان كار لەسەر فەراهمكردنی ئەو ئاسایش و ئاسۆی داهاتووە بۆ پەنابەران دەكەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.