تەلەفزیۆنی 12ی ئیسڕائیلی نوێترین زانیاری لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە مانگی تەمووزی رابردوو لە ئێران ئاشكرا كرد.
سەرچاوەكە بڵاوی كردەوە: ئامادەكارییەكانی ئیسڕائیل بۆ ئۆپەڕاسیۆنی كوشتنی ئیسماعیل هەنییە چەندان مانگی خایاند، خەریك بوو لە ساتەكانی كۆتاییدا شكست بێنێت.
هەنییە شەوی كوژرانی بەهۆی لەكاركەوتنی ئامێری فێننكەرەوە بۆ ماوەیەك ژووری مانەوە تایبەتەكەی لە تارانی پایتەختی ئێران چۆڵ كرد، خەریك بوو بەهۆیەوە ئۆپەڕاسیۆنی كوشتنەكەی شكست بێنێت، بەڵام لە دوا ساتەكاندا ئامێرەكە چاككرایەوە و گەڕایەوە ژوورەكەی.
ئۆپەڕاسیۆنی كوشتنی هەنییە لە كاتژمێر 1:30ی بەرەبەیان لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێك ئەنجامدرا.
سەرچاوەكە هەروەها بڵاوی كردەوە: ئەگەر ئەو شەوە هەنییە نەچووبایەوە ژوورە تایبەتەكەی، ئۆپەڕاسیۆنی كوشتنەكەی بەتەواوی شكستی دەهێنا، چونكە بۆمبەكە بچووك بوو و كاریگەرییەكەی تەنیا لە ژوورەكەدا هەبوو.
هەنییە لە رۆژی 31ی تەمووزی رابردوو دوای بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، بەهۆی تەقاندنەوەی بۆمبێك لەنێو ژووری مانەوە تایبەتەكەی لە تاران كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.