وەزیری دەرەوەی سەربە حکوومەتی کاتیی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داھاتوودا هاوکاریی گەورەیان لە سەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەبێت.
ئەسعەد حەسەن شەیبانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: زۆردڵخۆشم لەوەی کە دوێنێ چوارشەممە لە زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنییدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، کوێت، بەحرێن، لوبنان و وەزیر دەوڵەت بۆ پەیوەندیی و کاروباری سیاسی سەربە حکوومەتی لیبیا قسەم کردووە.
ڕاشیگەیاندووە: لە ڕۆژانی داھاتوودا هاوکاریی گەورەمان لە سەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەبێت، ئەوەش بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاوات و خواستەکانی گەلەمان لە سووریای نوێدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.