به‌هۆی ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازرگانان، به‌نزینی زۆر هاورده ده‌كرێت و نرخی به‌نزین به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه.
ئاری كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، نرخی به‌نزین له ھه‌رێمی كوردستان له دابه‌زیندایه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئاسانكاریی بۆ بازرگانان ده‌كات بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین و ئه‌و به‌نزینه‌ی حكوومه‌تیش زۆر به‌ڕێكوپێكی دابه‌ش ده‌كرێت و رێگه‌ش به‌قۆرخكاری ناده‌ین له بازاڕ بكرێت، بۆیه ھه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ھۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین .
ده‌شڵێ، ماوه‌یه‌كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری ئاسانكاریی بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین داوه، به‌ڵام خۆی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رییه‌كانی به‌ده‌ر ناكه‌وێت و ورده ورده به‌ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ئێسته دیاره كه نرخی به‌نزین له ههرزانبووندایه و كاریگه‌ریی ئاسانكاریی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دیار ده‌بێت، نرخی لیترێك به‌نزین 50 دینار دابه‌زیوه.
ئاری كاكه‌شین به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كێشه دروست نه‌كرێت، له داھاتوو زیاتر نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.