25 کەس لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئازەربایجان (AZAL) کە لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتوخوارەوە، ڕزگاریان بووە.
وەزارەتی دۆخە لە ناکاوەکانی کازاخستان بڵاویکردەوە کە لەو فڕۆکەیەی لە ئاکتاو کەوتەخوارەوە، 67 سەرنشین و پێنج کارمەندی فڕۆکەوانی هەبووە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆی 72 کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە 25 کەسیان بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە، لەوانەیش 22یان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاماژە بەوەیش کرا ئەو فڕۆکەیە کە گەشتی نێوان باکو-گرۆزنی ئەنجامداوە، بەر پۆلە باڵندە کەوتووە.
هەروەها باس لەوە کرا کە پێش کەوتنەخوارەوە فڕۆکەکە بەهۆی تەمەوە ڕووی کردووەتە شاری ماهاچکالە لە ناوچەی داخستانی ڕووسیا.
وەزیری تەندروستیی کازاخستان، ئاکمارال ئالنازارۆڤا لە یەکەم ڵێدوانیدا بلاویکردەوە کە شەش کەس لە سەرنشینانی فڕۆکەکە ڕزگاریان بووە، بەڵام دۆخی تەندروستیان سەختە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.