Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:57

زاخۆ.. پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی شەقام لە ناحیەی دەركارێ جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%


لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی چەندین شەقام لە سەنتەری ناحیەی دەركارێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی زاخۆ دەستیپێكرد.

گوژمەی ئەو پرۆژەیە (۲٦٦،٥۹۸،۰۰۰) دینارە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت. پرۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە سەنتەری ناحیەی دەركارێ كە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی زاخۆ جێبەجێ دەكرێت. 

جگە لەو پرۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگەی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان و گەیاندنی خزمەتگوزاری و پرۆژەی نوێیش بەردەوام دەبێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.