Erbil 20°C دووشەممە 21 نیسان 02:07

هەولێر.. بەهۆی رووداوێكی سەختی هاتوچۆ چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دووشەممە بەهۆی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك گوندێكی شاری هەولێر، چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەست دا.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) پێی راگەیاندین: كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای شارەدێی دیبەگە لە نزیك گوندی چەڵتووك لە سنووری پارێزگای هەولێر، رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان پیكابێك و بارهەڵگرێك رووی دا.

لە ئەنجامی رووداوەكە چوار ئەندامی خێزانێك كە خەڵكی گوندی چەڵتووكن و لەنێو ئۆتۆمبێلی پیكەبەكە بوون، گیانیان لەدەستداوە.

هەرچوار تەرمەكە پێكهاتوون لە كوڕێك و هاوسەرەكەی و دایكی و خوشكێكی، گەیەنراونەتە پزیشكی دادی شاری هەولێر و لێكۆڵینەوەكانیش لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.