Erbil 20°C دووشەممە 21 نیسان 02:04

وادەی كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە سەرما و سۆڵە راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

دەستەی كەشناسی عێراق بۆ كۆتاهاتنی ئەم شەپۆڵە سەرما و سۆڵەیە، رایگەیاند كە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو كۆتایی دێت.

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: لە سەرلەبەیانی سبەی سێشەممە ئەم شەپۆڵەی سەرما و سۆڵەیەی عێراقی گرتۆتەوە دەگاتە لووتكە.

راشیگەیاند: پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تا 1 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بۆ خوار سفڕی سیلزی دادەبەزێت.

دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە لە هەندێك ناوچە بەتایبەت لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دیاردەی شەختە و بەستان دروست دەبێت.

جەختیشی كردەوە كە كاریگەری ئەم شەپۆڵە سەرمایە تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.