Erbil 20°C شەممە 19 نیسان 09:37

گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی دیمەشق دەست پێ دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە چەند رۆژێكی دیكە بەفەرمی فڕۆكەخانەی دیمەشقی پایتەختی سووریا بكەوێتەوە كار و پێشوازی لە گەشتە ئاسمانییەكان بكاتەوە.

بەهائەدین شەرم وەزیری گواستنەوەی حكوومەتی راگوزەری سووریا رایگەیاند: كاری چاككردنەوە لە فڕۆكەخانەی دیمەشق بە ڕێژەی 90% تەواو بووە.

راشیگەیاند: داوا لە سەرجەم كارمەندانی فڕۆكەخانەی دیمەشق كراوە بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

هەروەها رایگەیاند: فڕۆكەخانەكە لە ماوەی هەفتەیەكدا بەتەواوی ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیكردن لە گەشتە ئاسمانییەكان.

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 8/12/2024 چەكدارانی دەستەی تەحریری شام كۆنتڕۆڵكردنی شاری دیمەشقی پایتەختی سووریایان راگەیاند و بەشار ئەسەد سەرۆكی ئەو وڵاتە بە فڕۆكەیەك بەرەو رووسیا هەڵهات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.