میدیاكانی سووریا بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە گۆڕێكی بەكۆمەڵی سەربازانی سوپای سووریا دۆزرایەوە كە دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد كوژراون.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان، گۆڕە بەكۆمەڵەكە بۆ چوار رۆژ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە كە زیاتر لە 70 سەربازی سوپای سووریای تێدابووە لە دێرەزوور گولـلەباران كراون.
سەربازەكان دوای هێرشی چەكدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپەكانی دیكە، لە دێرەزوور و حمس چەكەكانیان فڕێداوە و هەڵاتوون، بەڵام لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستگیركراون و دواتریش گولـلەباران كراون.
ئەمە دۆزینەوەی یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵ لە سووریا دەبێت دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد، پێشبینی دەكرێت سەدان سەربازی دیكەی هەڵهاتوو لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گولـلەباران كرابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.