فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل هەریەکە لە دیمەشق'ی پایتەخت، دەرعا و حومس'یان لە سووریا بۆردومان کرد.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی ناوخۆوە دەست کەوتووە، هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدیش لە سووریا بەردەوامە.
شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سەر بە سوپای ئیسرائیل ناوچەکانی دهوروبەری بەندیخانەی سیدنایا، کۆگایەکی سەربازیی لە دەرعا'ی باشووری وڵات و هەروەها ناوەندی شاری حومس'یان بۆردومان کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.