لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی خەلیفان بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی، پرۆژەیەكی قیرتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی خەلیفانی نوێ جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە (842,625,000)دینارە و لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران و سەرۆكایەتیی شارەوانیی خەلیفانەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كرا.
ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكانی شارەوانی بۆ دانیشتووانی ئەو سنوورە و بەهۆیەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە خەلیفان بەرز دەبێتەوە. هەروەها ئێستا لە سنووری شارەوانییەكانی سۆران چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.