ئەمڕۆ شهممه 14ی12ی2024، چەکی کۆتایی بڕەپارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2024 دەگاتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕێکارە ئیدارییەکان تەواو دەکرێت و دابەش دەکرێت.
بڕی ماوە کە کۆتا بڕە بەم شێوەیەیە:
*سلێمانی ( ٤٧٫٦٤٢٫٤٢١٫٠٠٠) چل و حەوت ملیار و شەش سەت و چل و دوو ملیۆن و چوارسەت و بیست و یەک هەزار دینارە.
*هەولێر (٤٤٫٠٤٥٫٠٤٣٫٠٠٠) چل و چوار ملیار و چل و پێنج ملیۆن و چل و سێ هەزار دینارە.
*دهۆک (٣٤٫١٦٥٫٥٣٣٫٠٠٠) سی و چوار ملیار و سەت و شەست و پێنج ملیۆن و پێنج سەت و سی و سێ هەزار دینارە.
کۆی گشتی دەکاتە (١٢٥٫٨٥٢٫٩٩٧٫٠٠٠) سەت و بیست و پێنج ملیار و هەشت سەت و پەنجاو دوو ملیۆن و نۆ سەت و نەوەد و حەوت هەزار دینار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.