Erbil 18°C یەکشەممە 20 نیسان 00:35

مەزلووم عەبدی هۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی داعش

کوردستان TV
100%

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرای كرد، چالاكییەكانی چەكدارانی داعش لە سووریا زیادی كردووە و بوونەتە جێگەی مەترسی، جەختیشی كردەوە كە پلانیان داڕشتووە هێرش بكەنە سەر كەمپی هۆل.

مەزلووم عابدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند: ئێستا چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی سووریا چالاكتربوونە بەراورد بە پێشتر، پێشبینی دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بە هێزەوە بگەڕێنەوە.

راشیگەیاند: چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەش جموجۆڵیان زیادی كردووە، چەند رۆژێك پێش ئێستا سێ لە ئەندامانی ئێمەیان لە سنووری حەسەكە كوشتبوو.

مەزلووم عابدی ئاماژەی بەوەش دا كە زانیارییان هەیە چەكدارانی داعش پلانیان داڕشتووە هێرش بكەنە سەر زیندانی جویران و كەمپی هۆڵ كە بە سەدان داعشی تێدایە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواشی كرد چارەسەرێكی بەپەلە بۆ پەرەسندنی مەترسییەكانی داعش بدۆزرێتەوە، هۆشداریشی دا ئەگەر رێگری لە مەترسییەكە نەگیرێت، رەنگە دۆخەكە ئاڵۆز ببێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.