بە گوژمەی 1,753,348,000 دینار پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە قەرەبووی گردجووتیار جێبەجێ دەکرێت .
له ڕاگهیهندراوێكدا وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بە گوژمەی 1,753,348,000 دینار پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە قەرەبووی گردجووتیار لە ناوچەی پەرەپێدان لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت كە پێكهاتوون لە لێدانی بیری ئاو و تۆڕی ئاوی خواردنەوە و كارەبا.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش داوه، پڕۆژەكە كەوتووەتە ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک گوندی پیرڕەش لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، پێكهاتووە لە دانانی تۆڕی ئاو و دروستکردنی عەمباری ئاو و ژووری بوستەر کاری میکانیک و کارەبا بۆ قەرەبووی گردجوتیار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.