دەستەی تەحریری شام بڕیاری دا سەرجەم گرووپە چەكدارەكان لە ناوەڕاستی شارەكانی سووریا بكشێنێتەوە و لە شوێنی ئەوان پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ جێگیر بكات.
فەرماندەیەكی دەستەی تەحریری شام بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاند: لەلایەن فەرماندەی گشتی دەستەی تەحریری شام فەرمان كراوە گرووپە چەكدارەكان لە ناوەڕاستی شارەكانی سووریا بكشێنەوە و لە شوێنی ئەوان پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ جێگیر بكرێن.
لەلایەكی ترەوە ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی محەمەد بەشیر دەستبەكاربوونی خۆی وەك سەرۆكی حكوومەتی راگوزەری سووریا تا ئادار (مانگی سێ)ی ساڵی 2025 راگەیاند.
دەستەی تەحریری شام دوای 12 رۆژ لە دەستپێكردنی شۆڕشی سووریا، رۆژی یەكشەممەی رابردوو كۆنتڕۆڵكردنی شاری دیمەشقی پایتەخت و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدی راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.