تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان کێشەی گواستنەوەی پارەی چارەسەر کرد.
ئهمڕۆ سێشهممه 10ی12ی2024، له ڕاگهیهندراوێكدا وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، دوای سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتمان بۆ بەغدا و بردنی لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەم بۆ وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ، دوای هەوڵە بەردەوامەکانیان لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە توانییان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارە بکەن و ڕۆژی دووشەممە، 09-10-2024، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فەرمانی گواستنەوەکە دەرچووە."
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژهی بهوهش داوه، تیمەکەمان بە بەردەوامی لەسەر هێڵە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و گەیشتنی پارەکە بە مەبەستی چارەکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروست کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.