Erbil 20°C شەممە 19 نیسان 09:34

ئەبو محەممەد جۆلانى: خه‌ڵات بۆ زانیاری پێدان له‌سه‌ر به‌رپرسانی پێشووی رژێمی سووریا دیاری كراوه‌

کوردستان TV
100%


ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەممەد جۆلانى سەرکردەى دەستەى تەحریرى شام، کە فەرماندەیى گرووپەکانى ئۆپۆزسیۆنی بۆ لادانى ئەسەد کرد، ده‌ڵێت، بەمزووانە لیستی ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکەینەوە کە بەشداربوون لە ئەشکەنجەدانی خەڵکی سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت. 

ده‌شڵێت، بەرپرسانی نوێی سووریا بەمزووانە ناوی ئەو بەرپرس و سەرکردانه‌ی حزبی به‌عس بڵاودەکەنەوە، کە دەستیان لە ئەشکەنجەدانی خەڵکی سووریادا هەبووە. ئاشكراشی ده‌كات، پاداشت بەو کەسانە دەدەن، کە زانیارییان لەسەر بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی پێشوو پێبدەن. 

جۆلانی ده‌شڵێت، بڵاوکردنەوەی ناوی ئەشکەنجەدەرانی خەڵکی سووریا بۆ ئەوەیە، تاوەکو ئەو کەسانە بخرێنە ژێر چاودێری و بدۆزرێنەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت. جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌، بە داواداچوون بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەرپرسە سەربازی و ئەمنییانە دەکەین، کە بەشدارییان لە تاوانەکانی جەنگدا کردووە و بۆ دەرەوەی سووریا هەڵاتوون، ده‌مانه‌وێت به‌ سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگه‌یه‌نین.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.