Erbil 20°C شەممە 19 نیسان 09:32

سەرۆکوەزیرانی عێراق و میری قەتەر دۆخی سووریایان تاوتوێکرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی دۆخی سووریایان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشھاتەکانی دۆخی سووریا تاوتوێ کراوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگی ھاوبەش و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی، ئەوەش لە پێناو دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و پاراستنی سەروەریی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەروەھا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ھەردوولا ھاوڕابوون سەبارەت بە ڕێزگرتن لە ئیرادەی ئازادی سوورییەکان لە ھەمەچەشنی نەتەوەیی، ئایینی، کولتووری و کۆمەڵایەتی و پاڵپشتیکردن لەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە سووریا و ناوچەکە، خراونەتەگەڕ.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.