ماڵپەڕی"Axios"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئەمریکا بە ھاوکاری لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەوڵدەدات چەکی کیمیایی لە سووریا لەناو ببات.
ماڵپەڕەکە لە بەرپرسێکی ئەمریکای گواستووەتەوە، دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس لە سووریا کە ماوەی 61 ساڵ بەردەوام بوو، حکوومەتی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی جۆ بایدن تیشکی خستووەتە سەر داھاتووی ئەو چەکە کیمیاییەی کە ڕژێمی ئەسەد بەدەستی ھێنابوو.
بەگوتەی بەرپرسەکە لەئێستادا، ئەمریکا بە ھاوکاری لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەوڵدەدات چەکی کیمیایی لە سووریا لەناو ببات.
ڕاشیگەیاندووە: ڕێوشوێنی جیددی دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی چەکی کیمیایی لە سووریا، نەکەوێتە ژێر دەستی ھیچ لایەنێک.
باسی لەوەش کردووە کە حکوومەتی ئەمریکا لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم گرووپە دژبەرەکانی ڕژێم لە سووریا، ھەبووە.
لە ساڵی 2013دا، ڕژێمی سووریا بە چەکی کیمیایی ھێرشی کردە سەر غوتەی ڕۆژھەڵات و لە ئاکامدا ھەزار و 400 کەسی مەدەنی کوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.