Erbil 6°C پێنجشەممە 12 کانونی یەکەم 02:43

ژمارەیەک لە گەورە کۆمپانیاکانی فەرەنسا بە تایبەتی کۆمپانیاکانی نەوت بۆ وه‌به‌رهێنان دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان

وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە کونسولی گشتيی فەرەنسا کرد
کوردستان TV
100%


ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 9ى كانوونى يه‌كه‌مى 2024، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە یان بریم، کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان و لۆران ئێستراد، بەرپرسی بەشی ئابووریی بالیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا کرد.

کونسولی گشتیی فەرەنسا پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند و گوتی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیشانەی سەرفرازی و درێژەپێدەری ئەو پەیوەندییە دێرینەیە. خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ نزیکبوونەوەی وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

وەزیری سامانە سروشتییەکان پەیوەندیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستانی بە گرنگ وەسف کرد و سوپاسی پاڵپشتی و هەوڵەکانی حکومەتی فەرەنسای کرد بۆ خێرا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند: لە ساڵی نوێ ئاماژەکان بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نەوتی هەرێمی کوردستان زۆرن و لە ئێستادا لە قۆناغی هەموارکردنەوەی بڕگەیەکی ماددەی یاسای بودجە دایە. دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری هەیە و بەشێکی زۆری کورتهێنانی بودجە چارەسەر دەکات.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە هاتنی ژمارەیەک لە گەورە کۆمپانیاکانی وڵاتی فەرەنسا، بە تایبەتی کۆمپانیاکانی نەوت، بەم بۆنەیەوە کونسولی گشتيی فەرەنسا ئومێدی خواست هەماهەنگی و هاوکاريی پێویستیان بکرێت بۆ وەبەرهێنانی گەورەی کۆمپانیاکانی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.