دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کوژرانی دوو تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار، ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسێونێکدا لە پارێزگای ئەنبار، ھەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کە لەناو ماڵێکدا خۆیان حەشاردابوو.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھەڵکوتانەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و تیرۆریستانی داعشدا ڕوویداوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەدا، دوو تیرۆریستی داعش و دوو ئەفسەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.