بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سووریا ڕایگەیاند کە ئەگەری ھەیە ژێرزەمینی نھێنی لە گرتووخانەی سیدنایا باکووری شاری دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە، دروست کرابێت.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سووریا، ڕائید ساڵح لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاندووە: پێنج تیمی تایبەت ھەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ژێرزەمینی نھێنی خستووەتەگەڕ کە ئەگەری هەیە لە گرتووخانەی سیدنایا دروست کرابێت.
ھەروەھا نووسیوویەتی: تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان و پشکنینی ھەموو شوێنێکی ناو گرتووخانەکە.
ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەم 2024، ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و گروپه چهكدارهكان شاری دیمەشقی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد-یان لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.