ئەفسەرێكی كۆشكی كۆماری دوایین زانیاری لەبارەی ساتی هەڵهاتن و شوێنی بەڕێكەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا ئاشكرا دەكات.
ئەفسەرەكە كە تا دواساتەكان لە كۆشكی كۆماری سووریا مابووەوە، گوتی: بەشار ئەسەد لەگەڵ وەزیری بەرگریی سووریا بەرەبەیان لەگەڵ هاتنەناوەوەی گرووپە چەكدارەكان، بە فڕۆكەیەكی تایبەت دیمەشقی پایتەختی جێهێشت.
گوتیشی: زانیاریمان هەبوو تا كاتژمیر 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشار ئەسەد و وەزیری بەرگری لە بنكەی سەربازی حەمیمی رووسیا بوون، بەڵام دوای ئەم كاتە هەواڵەكان پچڕان و زانیاری نەما.
نەشی شاردەوە كە هەندێك زانیاری هەیە دەگوترێ سەرۆكی سووریا بەرەو بیلاڕووسیا هەڵهاتبێت.
لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی ئێران ئاماژە بەوە دەكەن كە فڕۆكەكەی بەشار ئەسەد لە كاتی جێهێشتنی دیمەشق، لەلایەن فڕۆكەیەكی ئیسڕائیلی پێكراوە و پێشبینی دەكرێت ئەسەد و وەزیری بەرگری و تیمی فڕۆكەوانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستدابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.