ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - كه‌مال یوسف
یانه‌ی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی نازناوی جامی ئێم ئێڵ ئێسی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا لە یانه‌ی نیویۆرک ڕێدبوڵزی بردەوە، بە ئەنجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یاری كۆتایی جامه‌كه كه‌له‌سه‌ر یاریگای کارسۆن سیتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا به‌رێوه چوو.
له‌گه‌ل ده‌ستپێكی یاری و له خوله‌كی نۆ جۆزێف بێنتسیل گۆلی پێشکەوتنی بۆ لۆس ئه‌نجلۆس گالاكسی بەدەستهێنا، دوای ته‌نها چوار خوله‌ك دیجان یۆڤێلیچ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئه‌ركی نیویۆرك رێد بۆلزی قورس‌تر كرد.
له خوله‌كی بیست‌و هه‌شت شۆن نیلیس گۆلێكی تۆمار كرد‌و جیاوازییەکەی بۆ نیویۆرک کەمکردەوە، بەڵام گالاکسی سەرکەوتوو بوو لە پاراستنی سەرکەوتنەکەی تا خوله‌كی کۆتایی و شەشەم نازناوی خۆی وەک سەرکەوتووترین تیپی پاڵەوانێتییەکە زیادکرد.
گرێگ ڤانی ڕاهێنەری تیپەکە بووە چوارەم ڕاهێنەر کە لەگەڵ دوو تیپی جیاواز نازناوەکەی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 لەگەڵ تۆرۆنتۆ نازناوەکەی بەدەستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.