ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - كه‌مال یوسف
تۆنی کرۆس، یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، لەلایەن گۆڤاری سپۆرت ئیلۆسترەیتدی ئه‌لمانی وەک کەسایەتی وەرزشی ساڵ هەڵبژێردرا ، ئه‌مه‌ش له پاڵ دەستکەوتە وەرزشییە گەورەکانی له‌گه‌ل یانه‌و هه‌لبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی، ئەمە جگە لە چالاکییە خێرخوازیەکانی لە دەرەوەی یاریگا كه ئه‌نجامی داوه.
کرۆس لە هاوینی 2024 کۆتایی بە ژیانی تۆپی پێی هێنا، دوای ئەوەی یارمەتی یانەی ڕیال مەدریدی دا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیسپانی و جامی سوپەری ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ.
هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشداری پاڵەوانێتی ئەوروپای 2024ی کرد، کە تیپەکە گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
ئەم خەڵاتە شانازیه‌كی گه‌وره‌ی یاریزانه‌كه بوو بۆ بەشدارییەکانی لە جیهانی، هەروەها کرۆس لە لیستی باشترین پێکهاتەی ساڵ بوو به پێی هه‌لبژارده‌كانی فیفا پرۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.