Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:40

دوای حەما.. شارێكی دیكەی سووریا بەبێ شەڕ كەوتە دەست گرووپە چەكدارەكان

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكانی دیكە بەتەواوی شاری حەمایان لە ناوەڕاستی سووریا كۆنتڕۆڵ كرد، كەمێك پێش ئێستا شارێكی دیكەی سووریا بەبێ شەڕ و رووبەڕووبوونەوە خۆی بەدەستەوە دا و كەوتە دەست گرووپە چەكدارەكان.

ئەو شارەی خۆی بەدەستەوەداوە ناوی (سەلمییە)یە و دەكەوێتە دووری 30 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری حەما، ئەویش شارێكی ستراتیژییە لە رووی سەربازییەوە.

لەماوەی چەند رۆژێكی كەم دوو شاری گەورەی سووریا كە حەلەب و حەمان كەوتنە ژێر كۆنتڕۆڵی دەستەی تەحریری شارم و گرووپە چەكدارەكان.

گرووپە چەكدارەكان ئێستا ئامادەكاری دەكەن بۆ پێشڕەوی و بەڕێكەوتن بەرەو شاری حمس كە تەنیا 165 كیلۆمەتر لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دوورە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.