Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:40

سوپای سووریا پاشەكشەی لە شاری حەما راگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای سووریا پاشەكشەی خۆی لەنێو شاری حەما راگەیاند و جەختیشی كردەوە كە گرووپە چەكدارەكان لە چەند قۆڵێكەوە چوونەتە نێو شارەكەوە.

سوپای سووریا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانمان بەهەموو توانایانەوە بەرپەرچی هێرشی گرووپە چەكدارەكانیان لەنێو شاری حەما دابووەوە.

بڵاویشی كردەوە: لە چەند كاتژمێری رابردوودا شەڕ و پێكدادانەكان لەنێوان سەربازەكانمان و گرووپە چەكدارەكان توندتر بوونەوە و گرووپە چەكدارەكان توانیان لە چەند قۆڵێكەوە دزە بكەنە نێو شاری حەما، ئەمەش بووە هۆی كەوتنەوەی قوربانییەكی زۆر لەنێو ریزی هێزەكانمان.

هەروەها بڵاوی كردەوە: بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و دووركەوتنەوە لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵان، بڕیارمان دا سەربازەكانمان لەنێو شاری حەما بكشێنینەوە و ئێستا لە دەوروبەری شارەكە بڵاوەیان پێ كراوە.

سوپای سووریا لە راگەیەنراوەكەدا جەختیشی كردەوە كە لەسەر ئەركەكانیان بەردەوام دەبن بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی هەموو ئەو شوێنانەی گرووپە چەكدارەكان دەستیان بەسەردا گرتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.