Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:43

چەکدارانی تەحریر شام لە سێ لاوە شاری حەمایان گەمارۆداوە

کوردستان TV
100%

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی توانیوویانە کە لە سێ بەرەوە گەمارۆی شاری حەما بدەن کە چوارەم گەورەترین شاری سووریایە.

 له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ  ئاشکرای کرد، چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی توانیوویانە کە لە سێ بەرەوە گەمارۆی شاری حەما بدەن کە چوارەم گەورەترین شاری سووریایە.

 دەشڵێت: ئەو چەکدارانە له‌ نزیكی سێ بۆ چوار کیلۆمەتر لە دەروازەی شارەکەدان، لەوێدا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی توند لە نێوان هێزەکانی سووپای سووریا و چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و هاوپەیمانەکانی بەردەوامە، ئه‌مه‌ لە کاتێکدا سووپای سووریا هیچ دەروازەیەکی ڕزگاربوونی نییە، تەنها یەک دەرچە بە ئاراستەی حمس لە باشوور. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.