Erbil 28°C یەکشەممە 20 نیسان 13:40

ئێران: پشتیوانیی دەرەکی لە گرووپە چەکدارەکان قەیرانی سووریا گەورەتر دەکات

کوردستان TV
100%


نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پشتیوانیی دەرەکی بۆ گرووپە چەکدارەکان قەیرانی سووریا گەورەتر دەکات، گوتیشی، ئێران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی سووریا. 

ئەمیر سەعید ئەیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئێران بە نیگەرانیی قوڵەوە چاودێریی گۆڕانکارییەکانی سووریا دەکات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پشتیوانیی دەرەکی بۆ گرووپە چەکدارەکان لە سووریا، دەبێتە هۆی گەورەبوون و درێژخایەنبوونی قەیرانی سووریا.

 ئەیرەوانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان گوتیشی: هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر حەلەب پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی سووریایە و دووپاتشی كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی حکومەتی سووریا. 

باسی له‌وه‌شكرد، وڵاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا وەک چەکێک بۆ جێبەجێکردنی پلانە سیاسییەکانیان لە ناوچەکە بەکاردەهێنن و هه‌ر‌وه‌ها وتی: پشتیوانیی تاران بۆ دیمه‌شق لە دژی گرووپە چەکدارەکان پشتیوانییەکی بەردەوام و جێگیرە. 
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.