ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا چەند شوێنێکی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی لە ئەلبوکه‌مال لە نزیک سنووری سووریا و عێراق بۆمباران کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا، بۆ سەر پێگەی لیوای سه‌د و چواری سووری شه‌ش سەرباز لە سنوور لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی دێرەزور كوژران.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگەیاند، له ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمه‌ریکا ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره بیستراوه له سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا. له‌لایه‌كی تره‌وه سوپای سووریا ڕایگەیاند، بە تۆپ و فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردوەتە سەر گروپە چەکدارەکان لە لادێکانی حەما و ئیدلب و توانیویان دوو سه‌د چەكدار بكوژن، هەروەها گوتیشیان، لەڕێگەی تۆپ و هاژه‌كه‌وه فڕۆكە جەنگیەكانی سووریا و ڕووسیا له هێرشه‌كانیان بۆ سەر ئەو گروپانە به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، زنجیرەیەك هێرشیان بۆ سەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ئەنجامداوە كە تێدا، بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر به گروپی تەحریر شام و سێ کۆگا کە تەقەمەنی جۆراوجۆری تێدابوو، لەگەڵ دەیان بارەگا و زرێپۆش و ئۆتۆمبێل له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.