Erbil 12°C شەممە 19 نیسان 01:19

ئەمریکا: بەشار ئەسەد بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پشتگوێ خستووە

کوردستان TV
100%


نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لیندا تۆماس-گرینفیڵد ڕایگەیاند: سووریا بەسەرکردایەتی بەشار ئەسەد بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی پشتگوێ خستووە، ھەروەھا ڕەتی دەکاتەوە لەسەر مێزی دانوستانەکان دابنیشێت.

لیندا تۆماس-گرینفیڵد دوای وەرگرتنی سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا لەھەمبەر دۆخی ئێستای سووریا، ھەست بە نیگەرانی دەکات و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات.

ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا وڵاتەکەی بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێگایەک بە ئامانجی بەدیھێنانی ئاشتی و ئاسایش بۆ گەلی سووریا، بدۆزرێتەوە.

گوتیشی: ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر پاڵپشتیمان لە دانوستانەکان لەبارەی سووریا کرد، بەڵام ڕژێمی سووریا بە سەرکردایەتی بەشار ئەسەد بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پشتگوێ خستووە، ھەروەھا ڕەتی دەکاتەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.