Erbil 12°C شەممە 19 نیسان 01:20

سووریا.. داوا لە هاووڵاتییانی كورد دەكرێت ناوچەكانیان چۆل نەكەن

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی كوردی ناوچە كوردنشینەكان كرد ناوچەكانیان چۆل نەكەن و لەسەر ماڵ و حاڵیان بمێننەوە.

ئەنجوومەنەكە لە راگەیەنراوێكدا جەختی كردەوە كە بە هەموو شێوەیەك دژی هەر هەوڵێك دەوەستنەوە بۆ گۆرینی دیموگرافیای ناوچە كوردنشینەكان و ئاوارەكردنی بەزۆری هاووڵاتییان لە ناوچەكانیان، بەپێچەوانەوە مافی سەرەتایی سەرجەم هاووڵاتییانە لە ماڵ و ناوچەكانیان بمێننەوە.

ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لە سووریا داواشی لە هاووڵاتییانی كوردی حەلەب و شەهبا و ناوچەكانی دیكە كرد گوێ بە قسە و هەڕەشەی ئەوانە نەدەن كە دەڵێن ئەگەر شوێنەكان جێنەهێڵن رووبەڕووی كۆمەڵكوژی دەبنەوە، بە پێچەوانەوە لەسەر ماڵ و حاڵ و ناوچەكانیان بمێننەوە.

ئەنجوومەنەكە هەروەها رووی داواكاری ئاراستەی نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و ئەمەریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارەتی هەڵبگرن لە پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی و مانەوەیان لە ناوچەكانیان.

داواشی لە گرووپە چەكدارەكان كرد خۆیان بەدووربگرن لە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی و هەموو هەوڵێكیش بدەن بۆ پاراستنی سەروماڵیان و هاوكاریكردنی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شوێن و ناوچەكانی خۆیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.