Erbil 11°C چوارشەممە 04 کانونی یەکەم 11:47

پارێزگارى هەولێر پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامی 100مەترى لە نێوان 5ى حەسارۆکان و 8ی حەسارۆکان بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%


"بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار و 74 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پارێزگای هەولێر، دەست بە دروستکردن و قیرتاوکردنى شەقامەکە کراوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان،  پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامێکى گرنگى 100 مەترى لە نێوان کەرتەکانى 5ى حەسارۆکان و 8ی حەسارۆکان بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (1 مليار و 74 ملیۆن و 700 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پارێزگاى هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتى دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
پارێزگارى هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە و وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورەکە، دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد، گوتيشى، ئەو پڕۆژیە بەشێکى دیکەیە لە گەیاندنى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى کە لە کەرتى 8ى حەسارۆکان جێبەجێکراون.
جێگەى باسە، ئەم شەقامە کە شەقامێکى گرنگ و ستراتیژیه، بە درێژى 2200 مەتر، جگە لەبەستنەوەى گەڕەکى 5ى حەسارۆکان بە جووت سایدى 60 مەترى 8ی حەسارۆکان، هەردوو گەڕەکیش بە شەقامى سەرەکى کەسنەزان - کۆیە دەبەستێتەوە و ئاسانکاریی و خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە هاتووچۆى هاوڵاتییانى ناوچەکە دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.