ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی شه‌ڕ له سووریا ده‌كه‌ن. له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ك له ئەمەریکا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا داوا دەکەن به‌په‌له شەڕی سووریا بوەستێت و خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی وڵاتەکە بپارێزن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، باس له‌وه‌كراوه، هەڵکشان و فراوانبونی ململانێکان له سووریا، پێویستی بەوەیە سەرکردایەتیی سیاسیی سووریا بەپەلە دۆخەکە چارە بکات کە لەگەڵ بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ساڵی 2015ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بگونجێت، كه لەبارەی پرۆسەی ئاشتیی سووریا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوە.
دوێنێ یەکشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە پەیوەندییەکیدا لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی، جەختی له‌سه‌ر پێویستی ڕاگرتنی پەرەسەندنەکان لە سووریا کردەوە، دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان بەسەر هه‌ردوو پارێزگای حه‌له‌ب و حه‌مادا گرت.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه سوپای سووریا بەڵێنی داوە هەموو ئەو ناوچانەی کە کەوتوونەتە ژێر دەستی گرووپە چەکدارەکان کۆنترۆڵیان بکاتەوە، لە ئێستاشدا هێزی زیاتریان ڕەوانەی ناوچه‌كانی حەلەب و حەما کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.