دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكان ئەمشەو یەكشەممە قەدەغەی هاتوچۆیان لە تەواوی پارێزگای حەلەب راگەیاند، گرووپەكان دەڵێن قەدەغەكە بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی حەلەبە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی گرووپە چەكدارەكان، لە ئەمشەو كاتژمێر 7ی شەو تاكو بەیانی دووشەممە كاتژمێر 7 قەدەغەی هاتوچۆیە لە تەواوی سنووری پارێزگای حەلەب.
ئاماژە بەوەشدراوە كە قەدەغەی هاتوچۆ بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و پاراستنی دامودەزگاكانی تایبەت و گشتییەكانی پارێزگای حەلەبە.
دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكانی دیكە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە شارۆچكەی تەل رەفعەتیشیان كۆنتڕۆڵ كرد و ئێستا بەرەو پارێزگای حەمات بەڕێوەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.