کۆمکاری عەرەبی بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا بڵاوکردەوە.
کۆمکاری عەرەبی لە به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی سووریا ده‌كه‌ین، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە یەکڕیزی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکاتەوە.
ئەحمەد ئەبول غه‌یس، سکرتێری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕ و هێرشه‌ی سووریا لێدا و گوتی، ئه‌گه‌ری زۆره چالاكییه تیرۆریستییه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه به كه‌وتنی پارێزگای حه‌له‌ب و حه‌ما.
له‌لایه‌كی تره‌وه، فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا بڵاویكرده‌وه، پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکە بە هەموو سەرکەوتن و ئیرادەیەکەوە بەردەوامە و بەم زووانە دەچینە بەر هێرشی بەرپەرچدانەوە بۆ وەرگرتنەوە و ڕزگارکردنی هەموو ناوچەکان.
هاوكات ناوەندی ڕووسیا بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان لە سووریا، كوژرانی لانیکەم سێ سه‌د چەکدار لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلب لە باکوری ئه‌و وڵاته، بە هاوکاری هێزەکانی سووریا ڕاگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.