وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا، ڕەزامەندیی نیشان دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (1,332,186,821) دینار لەسەر ڕێژەکانی (15٪) و (100٪)ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێکردن و تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر.
ناوی پڕۆژەکان:
- پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی مەریوان، کەرتی 8ی حەسارۆک.
- قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام لە کۆمەڵگەی کۆگاکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش.
- نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لە تەنیشت قوتابخانەکانی مەهاباد، قەرەقۆینلۆ، سوڵتان موزەفەر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ.
- جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک شەقام لە قەرەبووی تۆبزاوە.
- جێبەجێکردنی پلانی پڕۆژەکانی ماستەرپلانی هەولێر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.