Erbil 13°C چوارشەممە 11 کانونی یەکەم 00:27

توێژینه‌وه‌یه‌ك: وه‌رزشكردن كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه‌ بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە

کوردستان TV
100%


توێژینەوەیەك دەریخستووە کە ڕەنگە کاتەکانی وەرزشکردن کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر خۆپاراستن لە شێرپەنجە.

توێژینەوەکە پشتی بە داتای بایۆبانکی بەریتانیا بەستووە، کە هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکیی جەستەیی خۆبەخشان کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 42  بۆ 79 ساڵدایە، ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی لە سەرەتای یان کۆتایی ڕۆژدا چالاکیی جەستەیی دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کەمترە .

لە توێژینەوەکەدا چالاکیی جەستەیی پۆلێنکرا بۆ چوار جۆر: چالاکیی بەردەوام بە درێژایی ڕۆژ، چالاکیی درەنگانی ڕۆژ، چالاکیی بەیانیان و ئێواران، چالاکیی لە نیوەی ڕۆژ و شەودا.لە ماوەی بەدواداچوونێکی پینج ساڵدا، پێنسەت و بیست و نۆ حاڵەتی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەستنیشانکراون.ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی کە لە دوو قۆناغی دیاریکراوی ڕۆژدا چالاکیی جەستەیی دەکەن .یەکەمیان لە نزیکەی کاتژمێر هەشتی بەیانی و ئەوی دیکەیان لە نزیکەی کاتژمێر شەشی ئێوارە ، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە کەمترە، بە بەراورد بەو کەسانەی دیکە کە لە کاتەکانی دیکەدا چالاکییەکانیان ئەنجامداوە لە ڕۆژەکەدا.

ئاماژەشیان بەوەشکردووە، ئەگەر ئەم ئەنجامانە لەلایەن لێکۆڵینەوەکانی داهاتووەوە پشتڕاستبکرێنەوە، لەوانەیە ڕێگەی سادە و کاریگەرمان بۆ دابین بکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە لەڕێگەی ڕێکخستنی کاتەکانی وەرزشکردن.

ئەم ئەنجامانە بەڵگەی زیاتر دەخەنە ڕوو کە چالاکیی جەستەیی یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە و مەترسی تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.