Erbil 29°C دووشەممە 21 نیسان 18:31

ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت

100%

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و ژمارەیەک لە سەرکردە و سیاسەتڤانی جیهان، بۆ یەکەمجار لە هەرێمی كوردستان و لە شاری هەولێر رۆژی نزای نیشتمانی بەڕێودەچێت.

بڕیارە لە رۆژانی 23 تاوەکو 25ـی نیسانی 2025 بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەژێر دروشمی "بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا" بۆ یەکەمینجار لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.

لەو رۆژانەدا بەشداران لە کەشێکی ڕووحانی پڕ لە نزا و پاڕانەوە لە هەولێری پایتەختی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی، کۆدەبنەوە و نزا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن کە پەناگەیەکی ئارامە بۆ گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەیە لە جیهاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.