ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.11.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى هێمن موراد، بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى هەولێر، لە دیواى پارێزگا، پێشوازی له ( ماریک مازوور ) پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا کرد، کە بە فەرمی لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە بانگهێشتى سەردانیکردنى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کراوە.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى تەئکیدکردنەوە لە پتەوکردنى پەیوەندییە گشتیی و بازرگانى و کشتوکاڵیەکانى نێوانیان، گقتوگۆ لەبارەى کردنەوەى پیشانگاى کشتوکاڵى نێودەوڵەتى هەولێر کرا، کە بڕیارە سبەى لە هەولێر پایتەخت بە بەشدارى کۆمپانیا ناوخۆیی و کۆمپانیاکانى کشتوکاڵى وڵاتان لە نێویشیاندا پۆڵەندا بکرێتەوە و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، هەروەها باسى کردنەوەى لقى هەولێرى ڕێکخراوى داهێنەرانى کشتوکاڵى پۆڵەندا - کوردستان کرا کە بڕیارە لەم نزیکانە لە پایتەختى هەرێم بکرێتەوە.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، هەموو پاڵپشتى و هەماهەنگیەکى پارێزگاى بۆ پارێزگارى شارى ووچى پۆڵەندا و شاندى میوان دووپاتکردەوە و ئاماژەى بەوەدا دەرگاى هەولێرى پایتەخت بەڕووى هەموو کۆمپانیاکان کراوەیەوە بۆ وەبەرهێنان لە شارى هەولێر، ئێمەش لە چوارچێوەى ڕینمایی و یاسا بەرکارەکان هەرچى پێویست بێت بۆ ئاسانکارى و هاریکاریان پێشکەشیان دەکەین.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری شاری ووچ، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێری کرد بۆ پێشوازییەکەى و پێشکەشکردنى پشتیوانى و پاڵپشتیی و هاریکاری پارێزگازشی بەرزنرخاند، هەروەها بە فەرمى بانگهێشتى پارێزگاری هەولێری کرد بۆ سەردانیکردنى وڵاتەکەى و شارەکەی، لەلایەن پارێزگارى هەولێریشەوە بە سوپاسەوە بانگهێشتکردنەکەی قەبوڵکرا.
پارێزگاری شاری ووچی پۆڵەندا، بە فەرمى بانگهێشتى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ سەردانیکردنى شارەکەی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.