ئەمڕۆ هەینی لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە پارێزگای دهۆك، پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2024) دەست پێ دەكات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە كۆڕبەندەكەدا هەریەك لە سەرۆك بارزانی، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەك كەسایەتی دیكەی سیاسی ئامادە دەبن.
بڕیارە لە كۆڕبەندەكە 124 كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمیست و نوێنەری وڵاتان لە 40 وڵاتی جیهان بەشداربن و لە چەند پەنال و وۆركشۆپێكدا كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەكی گشتی تاوتوێ دەكرێن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو و بەپەلە بۆیان بەتایبەت كە ئێستا ناوچەكە بە دۆخێكی مەترسیدار تێپەڕ دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.